ده‌رباره‌ی كتێب:
بێگومان وشیاری چاره‌سه‌ری زۆربه‌ی گرفته په‌نهانه‌كانی نێوان ژن ومێرد ده‌كات، به‌ڵام خۆ وشیاری له خۆیه‌وه په‌یدا نابێت، ده‌بێت هه‌وڵی بۆ بدرێت و له ڕیگه‌ی خوێندنه‌وه‌و گوێ گرتنه‌وه به‌ده‌ستی بێنیت، كه‌سێك زانكۆی ته‌واو كردوه یان بڕوانامه‌یه‌كی به‌رزی به‌ده‌ست هیناوه، ئه‌گه‌ر هه‌وڵی خۆڕۆشنبیركردن وخویندنه‌وه‌ی نه‌بووبێت، مانای وا نیه وشیاره، ده‌كرێ بڵێین له‌به‌شی خۆی ئاگایی هه‌یه وبه‌س، ده‌نا له ساده‌ترین شته‌كانی دیكه‌ی ژیان، هه‌ڕه له بڕه دهرناكاتو بۆیه هه‌موومان بێ جیاوازی پێویستمان به وشیاری له بواری خێزانی هه‌یه، ڕۆژانه ده‌یان ژن ومێرد له‌به‌ر نه‌بوونی وشیاری جنسی لێك جیا ده‌بنه‌وه! شه‌ڕو ناكۆكی ده‌كه‌وێته نێوانیان، ژن هه‌یه تاكو ئێستا خۆشی زایه‌ندی له مێرده‌كه‌ی وه‌رنه‌گرتووه، ڕۆژێكیش له‌لای باسی نه‌كردووه، به عه‌یبه‌شی زانیوه سه‌ردانی ڕاوێژكارێك بكات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، هه‌ربۆیه زۆربه‌یان واده‌زانن كه ئه‌م شیوازه ژیانه ئاساییه‌و هه‌مووان هه‌روا ده‌ژین، یان چۆن باسی بكات ؟ ئه‌و باش ده‌زانیت كاردانه‌وه‌ی مێرده‌كه‌ی چۆن ده‌بێت!
داونلۆد بکە
لێرە بخوێنەوە
کتێبەکانی تری نووسەر
کتێبەکانی ئەم بەشە

لۆژیکی ئیبن خەلدون

سیحر‌و حەسودی

ئەرەستۆ و ژن

ئافاتی ژن بردن بۆ مەسئولەکان

کۆمیدیای کەرایەتی (کەرنامە)

تکایە باوک و دایکێکی باش بن
توانجت لەسەر ئەم کتێبە بنووسە