ده‌رباره‌ی كتێب:
بۆ خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه كۆنه ئاینییه‌كان پێویسته ئه‌م خاڵه له‌به‌رچاو بگیرێت، كه ناكرێ به‌چه‌شنی بیركردنه‌وه‌ی ئینسانی ئه‌مڕۆوه، چۆنیه‌تی بیرۆكه‌ی ئایینی سه‌رده‌مانی كۆن بناسینه‌وه. چونكه ده‌بێ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته خۆمان بێنینه سه‌رشێوه‌ی بیركردنه‌وه‌و ژیانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌و تایبه‌تمه‌ندێتی ئه‌و سه‌رده‌مه بناسین.
هه‌رچه‌ند ئێستاش زۆر كه‌س هه‌ن كه ده‌توانن وه‌ك سه‌رده‌مانی كۆن بیربكه‌نه‌وه، له هه‌مان كاتیش‌دا ناتوانن پرسه ههتوكهییهكانی ده‌وروبه‌ری خۆیان له‌م سه‌رده‌مه‌دا تاوتوێ بكه‌ن ، چونكه ده‌ستیان به ئامراز‌و بنه‌ما زانستی و عه‌قڵانیه‌كانی سه‌رده‌م ڕاناگات، كه‌وابوو هیچ كات بهبهرچاوتهنگی زانستیه‌وه ناتوانین بنیاتی عه‌قڵی وتێگه‌یشتنی سه‌رده‌مانی ڕابردووی مرۆڤایه‌تی بناسین وبه‌هه‌مان شێوه‌ش بهبهرچاوتهنگی ئایینیشه‌وه ناكرێ شیوه‌ی ژیان وعه‌قڵیه‌تی ئه‌مڕۆییی بناسرێت. به دڵنیاییه‌وه به‌رچاوته‌نگی له زانست‌دا ته‌نیا به واتای ناشیرین كردنی زانسته، ده‌نا له زانستی ڕاسته‌قینه‌دا به‌رچاو ته‌نگی مانایه‌كی نیه.
داونلۆد بکە
لێرە بخوێنەوە
کتێبەکانی تری نووسەر
کتێبەکانی ئەم بەشە

نیشانەکانی ڕۆژی دوایی

خۆشى و شادى به هه شت

کۆچ

دەروازەیەك بۆ ڕاگەیاندنی ئیسلامی

قورئان وەحی ئاسمانە

پیاوە دەرپێ سوورەکە
توانجت لەسەر ئەم کتێبە بنووسە