ده‌رباره‌ی كتێب:
كچیكی ته‌مه‌ن 19 ساڵ سه‌ردانی كردم بۆ نوسینگه‌ی ڕاوێژكاریهكهم، ده‌گریا، گریانێكی نائاسایی، كاتێ باسی باوكی ده‌كرد، ته‌نانه‌ت وتی زۆر ڕقم لێیه‌تی، به‌رگه‌ی ناگرم، خۆكوژیم پێباشتره له‌م حاڵه‌م، زۆریش هه‌وڵی خۆكوژی داوه له‌به‌ر توندوتیژی باوكی، جارێكیان چاوم به باوكی ئه‌و كچه كه‌وت له یه‌كێك له كۆڕهكانمدا، هه‌ركه بینیمی ده‌ستپێشخه‌ری كرد‌و وتی: زۆر پێویستم به‌تۆ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاریم بكه‌یت له‌و كێشه‌یه‌دا، من ده‌مه‌وێت زیاتر نزیك بمه‌وه له كچه‌كه‌م، به‌ڵام ئه‌و ڕوم تیناكات منیش ناتوانم به‌و جۆره مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌م، بڕوانه ئه‌و ده‌یه‌وێت به‌وپه‌ڕی توانایه‌وه ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ بكات له هه‌موو حاڵه‌تێكدا ئه‌و باوكه، كچه‌كه‌ش حه‌زی له دوركه‌وتنه‌وه‌یه، حه‌زی به چونه ده‌ره‌وه‌یه، حه‌زده‌كات دره‌نگ بچیته‌وه بۆماڵ، بیری ڕاسته‌قینه‌ی نه‌ده‌كرده‌وه، له وانه‌كانیدا ده‌رنه‌ده‌چوو، چاوه‌ڕوانی هیچ شتێكی ئه‌رێی نه‌ده‌كرده‌وه ته‌نها له نهرێكان پێشوازی ده‌كرد، گوایه باوكی ده‌یه‌وێت كۆت‌و به‌ندی بكات، یان توندوتیژبێت له گه‌ڵیدا.
داونلۆد بکە
لێرە بخوێنەوە
کتێبەکانی تری نووسەر
کتێبەکانی ئەم بەشە

مێشکت بەکاربهێنە

سەد بیرۆکە بۆ بەدەستهێنانی کامەرانی راستەقینە

١٠ رێگای ئاسان بۆ چارەسەرکردنی شەرمنی

عەقڵی کراوە

چۆن لەگەڵ خەڵکی گفتوگۆ بکەین

چۆن بەسەر هەستەکانتدا زاڵ دەبیت
توانجت لەسەر ئەم کتێبە بنووسە